Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە 23ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.

له‌ کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوون لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و دەربڕینی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی حکوومەتەکەی لەپێناو خزمەتکردنی گشت پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دووپات کردەوە، سەرۆکی حکوومەت جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە هەموومان هاوبەشین لەم وڵاتەدا و ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتەکانە بێ جیاوازی.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.