ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە شاری ئیسلام ئاباد بڵاویکردەوە، کە سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان وڵاتەکەی جێهێشتووە و بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئێران بەڕێکەوتووە.
ئەم سەردانە لە کاتێکی هەستیاردایە و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و سیاسیی ئێران کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسەئەمنییەکان، ئاسایشی سنوورەکان و هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئیسلام ئاباد لە بوارە ئەمنی و سەربازییەکاندا لە چەند مانگی ڕابردوودا گرنگییەکی زۆری پێدراوە، و سەردانی باڵاترین دەسەڵاتی سەربازیی پاکستان بۆ ئێران ئاماژەیە بۆ بوونی هەوڵی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئەمنییەکانی سەر سنووری نێوان هەردوو وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.