Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 22:06

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە باوکی خۆی کوشتووە و برایەکی بریندار کردووە

کوردستان TV
100%

هەولێر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە باوکی خۆی کوشتووە و برایەکیشی بریندار کردووە.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: کاتژمێر 1:30ـی درەنگانی شەوی ڕابردوو، تیمەکانی پۆلیس لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە (بنکەی پۆلیسی کەسنەزان) لە ڕووداوێکی کوشتن ئاگادارکرانەوە و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، کە تۆمەتبارێک بە ناوی (م. س. م) بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لە باوکی خۆی بە ناوی (سەفیر موراد سابیر) کردووە و لە ئەنجامدا باوکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. پاشان تۆمەتبارەکە تەقەی لە برایەکی خۆی بە ناوی (میران سەفیر موراد) کردووە و برینداری کردووە، کە لە ئێستادا بریندارەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، کە تیمەکانیان لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانیویانە تۆمەتباری ناوبراو دەستگیربکەن. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن بۆ گرتنەبەری تەواوی ڕێکارە یاساییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.