Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 11:46

سوید بۆ یەکەمجار میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە شاری هێلسینبۆری لە وڵاتی سوید، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی ناتۆ دەستیپێکرد. ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ئاست بەرزی هاوپەیمانی ئەتلەسییە کە سوید میوانداریی بکات دوای ئەوەی بە فەرمی بووە ئەندام لە ناتۆدا.

کارڵ شازدەیەم گۆستاف پاشای سوید و سیلڤیای شاژن، شانبەشانی ئۆڵف کریستەرسۆن سەرۆک وەزیران و ماریا مالمەر ستێنەرگارد وەزیری دەرەوەی سوید، بە شێوەیەکی فەرمی پێشوازییان لە میوانەکان و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام کرد.

بەهۆی گرنگیی کۆبوونەوەکە، ڕێکاری ئەمنی نائاسایی لە شاری هێلسینبۆری گیراوەتە بەر. هێزە ئەمنییەکان بە چڕی لە شارەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی شارەکەدا دەبینرێن بۆ پاراستنی ئاسایشی وەفدە باڵاکان و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.