Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:02

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئایار، بەڕێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، ئەگەری نمەباران و تاوەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران هەیە، کە هەندێک کات هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت. پلەی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی دوێنێ دەبن.

بۆ سبەی شەممە، 23ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەیبە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەینی شەممە
هەولێر 26 29
سلێمانی 27 30
دهۆک 27 29
هەڵەبجە 29 31
زاخۆ 25 28
چەمچەماڵ 28 32
سۆران 23 26
گەرمیان 34 36
پیرمام 21 25
حاجی ئۆمەران 16 18

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.