Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:52

سەرۆکی چین لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی چین لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا لە پەکین کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی درێژەدان بە دانوستانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە. شی جینپینگ ئاماژەی بەوە کرد، بارودۆخی ناوچەی کەنداو لەسەر دووڕیانێکە لە نێوان جەنگ و ئاشتیدا.

ڕۆژی چوارشەممە 20ـی ئایار، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە پەکین، ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەگونجاو دەبێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی دووبارە هێرشکردنەوەی بۆ سەر ئێران کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی (شینخوا) بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا شی جینپینگ ئاماژەی بەوە کردووە: "بارودۆخی ناوچەی کەنداو لەسەر دووڕیانێکە لە نێوان جەنگ و ئاشتیدا و بەپەلە پێویستە بگەینە ڕاگرتنی تەواوەتیی جەنگەکە"

سەرۆکی چین گوتوویەتی: "دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نەگونجاو دەبێت و درێژەدان بە دانوستانەکانیش لە هەر کاتێکی دیکە گرنگتر".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.