Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:02

سوپای ئێران هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

کوردستان TV
100%

سوپای ئێران ئەمڕۆ سێشەممە هەڕەشەی توندی لە ئەمریكا كرد و هۆشداری دا لە کردنەوەی (بەرەی نوێی شەڕ)، ئەگەر ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەكەیان دەست پێ بکاتەوە.

سوپای ئێران رایگەیاند: ئەگەر ئەمریكا دەست بە هێرشەكان بۆ سەر ئێران بكاتەوە، ئەوا چەندین بەرەی نوێی شەڕ دژی ئامانجەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و هەروەها ئیسرائیل و دوژمانان لە ناوەچەكە دەكەینەوە.

ئەم هەڕەشەیەی تاران دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، پلانێكی هێرشكردنیان بۆ سەر ئێران دواخستووە بۆ ئەوەی دەرفەت بە هێورکردنەوە و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا بدرێت.

سەرۆكی ئەمریكا شەوی رابردوو رایگەیاند: بڕیاربوو رۆژی سێشەممە دەست بە هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران بكەنەوە، بەڵام لەسەر داوای سێ سەرۆكی وڵاتی عەرەبی هێرشەكانیان دواخست.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی رایگەیاند: سەرۆكی سێ وڵاتی عەرەبی داوایان لێ كردم پلانی هێرشكردنە سەر ئێران دوابخەم.

ترەمپ ناوی هەرسێ سەرۆكەكەشی ئاشكرا كرد كە بریتین لە: شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەڕ، محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە و شێخ محەممەد بن زاید سەرۆكی ئیمارات.

ترەمپ جەختیشی كردەوە كە بڕیار بوو رۆژی سێشەممە هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران دەست پێ بكەنەوە.

ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا دانوستانی جددی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە ئارادایە بەمەبەستی رێككەوت و كۆتاییهێنان بە ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.