لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک تەرمی کچێکی گەنج لەناو ماڵەکەی خۆیاندا بە خنکاوی دۆزرایەوە، پۆلیس لیکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئایار، لە گەڕەکی (عەمەل شەعبی) لە شاری کەرکووک، کچێکی گەنجی تەمەن 24 ساڵان، لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا بە خنکاوی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەڵۆ جەباری، پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، پۆلیسی بەڵگەی تاوانی کەرکووک دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و برایەکی کچەکە بە خنکاندنی تۆمەتبار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.