هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر شەقامی 60 مەتریی شاری کەلار، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس بریندار بوون و زیانی ماددیش بە کەپرێک و قەراغی شەقامەکە گەیشت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری (ئاڤیکۆ بەڕاد) لەسەر شەقامی 60 مەتریی شاری کەلار کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە دوو کەس دەشێلێت، هەروەها زیانی بە کەپرێکی ئەو شوێنە گەیاندووە، دواتر ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی بریندار بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بریندارەکان لەدایکبووی 1966 و 1988ـن، شۆفێری بارهەڵگرەکەش لەدایکبووی 1977ـە.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوە بۆ هۆکار و چۆنیەتی و ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.