Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 12:32

دۆناڵد ترەمپ: ئێران زۆر بە پەرۆشە بۆ واژووکردنی ڕێککەوتن بەڵام مەرجەکان دەگۆڕێت

ترەمپ
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا، ئێران پەرۆشییەکی یەکجار زۆری هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام تاران تۆمەتبار دەکات بەوەی کە دوای گفتوگۆکان مەرجەکان دەگۆڕێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری (Fortune) ڕایگەیاند: ''ئەوان هەموو کاتێک هاوار دەکەن، بەڵام دەتوانم یەک شتتان پێ بڵێم ئەوان دەمرن بۆ ئەوەی ڕێککەوتن واژوو بکەن''.

سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەی تاران گرت و گوتی: ''ئەوان ڕێککەوتنێک دەکەن، بەڵام دواتر کاغەزێکت بۆ دەنێرن کە هیچ پەیوەندییەکی بەو ڕێککەوتنەوە نییە کە کردووتە منیش پێیان دەڵێم ئایا ئێوە شێتن؟''

دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە کە تاوەکو ململانێ سەربازییەکان کۆتایییان نەیەت، ناتوانرێت هەڵسەنگاندنی ورد بۆ ئامارە ئابوورییەکان و ڕێژەی سوود بکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.