لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی پێکدادان لەنێوان مۆتۆرسیکلێک و شۆفڵێکەوە، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی نێوان شارەدێی سەرقەڵا بۆ شارۆچکەی کفری و لە نزیک گوندی ناساڵەح، ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان مۆتۆرسیکلێک و شۆفڵێک ڕوویدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، لێخوڕی مۆتۆرسیکلەکە کە تەمەنی 17 ساڵ بووە، بەسەختی بریندار بووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەبارەی شێواز و چۆنیەتی ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.