بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، تەرمی هاووڵاتییەکیان لەناو ڕووباری خابوور دەرهێناوە کە تەمەنی لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵاندایە.
ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، تیمی مەلەوانانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، تەرمی هاووڵاتییەکیان لە ناوچەی (دەرئاڤێ چەمشکۆ) لەناو ڕووباری خابوور دۆزیوەتەوە و تەمەنی لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵاندایە.
بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئاماژەی بەوە کردووە، بە هەماهەنگی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی زاخۆ تەرمەکەیان دەرهێناوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی لە زاخۆ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.