بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی ده‌كات، ئه‌مرۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت، له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ندێك خۆڵبارینی سووك و كه‌م له به‌شێك له شار و ناوچه‌كاندا.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ نمەباران دەبێت، پاشان لە دوایی نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بارانبارین دەبێت کە هەندێک کات پێشبینی دەکرێت بارانبارینه‌كان بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە بێت.
لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و خۆڵباران هەیە، بە تایبەتی لە بەشێکی سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێمی كوردستان و سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک .
پێشبینی كراوه ئه‌مڕۆ هه‌ینی پلەکانی گەرما نزیک ببێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌ممه.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه، كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، هەروەها لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت .
هه‌روه‌ها پێشبینی كراوه پلەکانی گەرمای سبه‌ی شه‌ممه (2 - 3) پله نزمتر بێت لە تۆمارەکانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.