سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئایاری لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی فالح ئەلزەیدی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بوونی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست.
ئەمشەو پێنجشەممە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی تایبەت بۆ متمانەبەخشین بە عەلی زەیدی وەك سەرۆك وەزیران و هەروەها كابینە و كارنامەی حكوومەتەكەی بەڕێوەچوو، تێیدا متمانە بە خۆی و كارنامەی حكوومەتەكەی و بەشێكی زۆر لە وەزیرەكانی بەخشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.