Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:16

نەتانیاهۆ: نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە و بەردەوام دەبین لە لێدانی دوژمنەکانمان

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ستراتیژیی نوێی وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان بە تەواوەتی نەخشەی ناوچەکەی گۆڕیوە.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: سووربوونی ئیسرائیل لەسەر لێدان لە دوژمنەکانی لە قووڵایی خاکەکانیاندا لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی دابڕاو لە غەززە، لوبنان و سووریا، نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕیوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنیدا کە وڵاتەکەی بەردەوام بێت لە شەڕ تا دەگاتە ئامانجەکانی، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە تەلئەبیب هەوڵ دەدات هاوکارییەکانی لەگەڵ لایەنە میانڕەوەکانی ناوچەکە فراوانتر بکات.

ئەم لێدوانانەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لە چەندین بەرەی جیاوازدا سەرقاڵی ململانێی سەربازییە و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فشارە سەربازییەکانەوە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا بە قازانجی خۆی بگۆڕێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.