Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

لە ئێران چینی دەوڵەمەند ئینتەرنێتیان هەیە و هەژارەکانیش تەنیا ناڕەزایی دەردەبڕن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنشەممە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، حکوومەتی ئێران دوای مانگێک لە بڕینی تەواوەتی ئینتەرنێت بەهۆی جەنگەوە، سیستەمێکی نوێی بەناوی "ئینتەرنێتی پیشەیی" کارا کرد. بەڵام ئەم ئینتەرنێتە بۆ هەموو کەس نییە و تەنها ئەوانە دەتوانن بەکاریبهێنن کە "پارە و پۆست"یان هەیە.

لە 28ی شوباتەوە ئینتەرنێت بڕاوە، ئەمە درێژترین ماوەی بێ ئینتەرنێتییە لە مێژووی ئێراند و تەنها بازرگان و خاوەنکارەکان دەتوانن هێڵی ئینتەرنێت بکڕن، خەڵکی ئاسایی بە تەواوی لە جیهان دابڕاون.

پاکێجێکی 50 گێگابایتی بە 11 دۆلارە، لە کاتێکدا خەڵک بەهۆی گرانی و هەڵاوسانەوە (کە 50%ی تێپەڕاندووە) بژێوییان نەماوە و تەنانەت بەم ئینتەرنێتە گرانەش، ناتوانیت (ئینستاگرام، یوتیوب و X) بکەیتەوە مەگەر VPN بەکاربهێنیت.

خەڵک دەڵێن حکوومەت مافی سەرەتایی لێ سەندین و ئینتەرنێتی کردە دیاری بۆ دەوڵەمەندەکان و لە وەڵام دا فاتیمە کۆچەری، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران دەڵێت: "تا سێبەری جەنگ بمێنێت، دۆخی ئینتەرنێت ئاسایی نابێتەوە."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.