Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 21:49

زێلێنسکی: هیوادارم ترەمپ لە سەردانەکەیدا بۆ چین باسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا بکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هیوادارم سەرۆکی ئەمریکا پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لەگەڵ سەرکردایەتی پەکین تاوتوێ بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئایار، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند: هیوادارم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی چین، پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لەگەڵ سەرکردایەتی پەکین تاوتوێ بکات.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئۆکرانیا چەندین جار داوای لە چین کردووە، بەوپێیەی پەیوەندییەکی نزیک و ستراتیژیی لەگەڵ ڕووسیادا هەیە، ڕۆڵێکی کاریگەرتر و گەورەتر بگێڕێت لە نزیککردنەوەی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان.

سەرۆکی ئۆکرانیا، هیوام وایە کە نێوەندگیریی وڵاتانی خاوەن هەژموونی وەک ئەمریکا و چین، بتوانێت گوشاری جددی بخاتە سەر مۆسکۆ بۆ ئەوەی جەنگەکە بوەستێنێت و بەرەو چارەسەری سیاسی هەنگاو بنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.