Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:26

پارێزگارانی هەولێر و دهۆك گەیشتنە شاری ئامەد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەی شاری ئامەد گەیشتنە ئەو شارە.

هەردوو پارێزگاران لەلایەن ئایشە سێرا بوجاک کوچوک و دۆغان هاتوون هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد و شاندی یاوەریان بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

ئەم سەردانە فەرمییەی ئومێد خۆشناو و عەلی تەتەر بە مەبەستی بەشداریکردنیانە لە (کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی) کە بڕیارە لەنێوان 12 بۆ 16ی ئایاری 2026 لەژێر دروشمی پێکەوە(Bi Hev Re)  لە شاری ئامەد (دیاربەكر) بەڕێوە بچێت.

کۆڕبەندەکە ئامانجی سەرەکی دروستکردنی زمانێکی هاوبەشی هیوا، بونیادنانی ئاشتی و کۆکردنەوەی دەنگە جیاوازەکانە، کارنامەی چالاکییەکان چەندین وۆڕکشۆپ، پانێڵ، پێشانگە، کۆنسێرت و ڕێپێوانی یادکردنەوە لە بوارەکانی پەروەردە، هونەر، مافەکان، ژنان و ئیکۆلۆژی لەخۆ دەگرێت.

بەشداریکردنی پارێزگارانی هەولێر و دهۆک لەم چالاکییەدا، وەک هەنگاوێکی گرنگ لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لەگەڵ شاری ئامەد و وڵاتی توركیا لە قەڵەم دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.