Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:36

بەریتانیا سزا بەسەر 12 کەسایه‌تی و كۆمپانیای سێبه‌ری  ئێران دەسەپێنێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە، حكوومه‌تی بەریتانیا سزای بەسەر 12 کەس و لایەنی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە سەپاند و تۆمەتباری کردن بە تێوەگلان لە چالاکی دوژمنکارانە له‌ ناوخۆی به‌ریتانیادا ، به‌تایبه‌تی بابه‌تی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر جووه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

لای خۆیه‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ بەریتانیا و بەستنی سەروەت و سامانی 9 کەس و 2 کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی پارەی سەپاند کە لە چوارچێوەی تۆڕێکی بانکی سێبەر و تۆڕی تاوانکاری (زەندەشتی) کاردەکەن.

حکوومەتی بەریتانیا و ئەمریکا پێشتریش لە ساڵی 2024دا سزایان بەسەر ناجی ئیبراهیم شەریفی-زەندەشتیدا سەپاندبوو و بە سەرۆکی باندێکی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان وەسفیان کردبوو.  

ساڵی ڕابردووش یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر تۆڕەکەیدا سەپاند، کە لەندەن، واشنتۆن و برۆکسل بەو ئەنجامە گەیشتن کە پەیوەندی بە وەزارەتی ئیتلاعات و ئاسایشی ئێرانەوە هەیە و چه‌ندین كرده‌ و چاڵاكی ڕفاندن و تیرۆر كردنیان ئه‌نجام داوه‌. به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ دژ بوونه‌ به‌ سیاسه‌تی ڕژێمی ئێران.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ریتانیا، لە دوای زنجیرەیەک هێرش دێت لە چەند مانگی ڕابردوودا کە كرایه‌ سه‌ر کۆمەڵگەی جولەکەکانی بەریتانیا و جووه‌كانی کردە ئامانج.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.