وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە داتای هەفتانەی تووشبووانی تای خوێنبەربوونی لە پارێزگاكانی عێراق بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە ژمارەی تووشبووانی پەتاكە زیاتر بووە، ئاشكراشی كرد كە هەفتەی رابردوو كەسێك لە پارێزگای كەركووك بەهۆی نەخۆشییەكە گیانی لەدەستداوە.
سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: هەفتەی رابردوو 15 تووشبووی نوێی تای خوێبەربوون لە عێراق تۆمار كراوە، كەسێكیش بەهۆی نەخۆشییەكە گیانی لەدەست دا.
راشیگەیاند: زۆربەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقاڕ بووە كە 5 كەس لەو پارێزگایە تووشی پەتاكە بوونە، تووشبووی دیكە لە هەریەك لە پارێزگاكانی میسان و موسەننا و بەغدا و دیالە و دیوانییە و كەركووك و واسیت هەبووە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق جەختی كردەوە كە تەنیا هەفتەی رابردوو 15 تووشبووی نوێی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆماركراوە، كەسێكیش لە كەركووك بەهۆی پەتاكە گیانی لەدەستداوە.
سەیف بەدر ئاماژەی لەوەش دا كە كۆی گشتی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە ماوەی ساڵی 2026 لە عێراق بریتی بووە 48 تووشبوو و 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.