سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سینگچۆل لیم، ستایشی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشووری کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردووە. هەروەها مەسرور بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی حکوومەت و گەلی کۆریا دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی کۆریا، ستایشیی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.