تیمی تانکەر تراکەرز بۆ چاودێریکردنی کەشتییەکان ڕایگەیاند، تانکەرێکی سوپەری نەوت کە موڵکی دەوڵەتی ئیماراتە، لەلایەن درۆنەکانی ئێرانەوە لە نزیک کەناراوەکانی ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتێکی تیمەکە کە ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئایار، بڵاوکراوەتەوە، کەشتییە سوپەر تانکەری (VLCC Barakah) کە موڵکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئەبوزەبی (ADNOC)ـە، لە ڕێکەوتی 4ـی ئایاردا لەلایەن درۆنەکانی ئێرانەوە پێکراوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێرشەکە دوای ئەوە بووە کە کەشتییەکە لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئیمارات باری نەوتەکەی گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە. تانکەرەکە لە کاتی هێرشەکەدا بەرەو ئاراستەی ڕۆژئاوا لە جوڵەدا بووە و باری نەوتی تێدا نەبووە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زیانی گەورەی ژینگەیی و ڕژانی نەوت لە ناوچەکەدا ڕونەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.