ئەمشەو یاریی كلاسیكۆ لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت، یانە كەتەلۆنییەكە بە یەكسانبوون لەو یارییەدا دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا و 29یـەمین ناسناوی ئەو وڵاتە لە مێژووی خۆیدا بەرز دەكاتەوە.
یارییەكە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان دەست پێ دەكات، یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بە 11 خاڵ لە پێشەوەی یانەی ریال مەدریدەوەیە، ئەمە یەكەمجارە لە مێژوودا ناسناوی خولی ئیسپانیا راستەوخۆ لە یاریی كلاسیكۆ یەكلایی ببێتەوە.
لە 6 یاریی كلاسیكۆی رابردوودا یانەی بەرشەلۆنە پێنج یاریی بردووەتەوە و گەورەترین ئەنجامەكانیش 4-0 و 5-2 و 4-3 بووە، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە ساڵی 2026 كە بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە یانەی ریال مەدریدی بردبووەوە.
هەردوو یانەكە لە مێژوودا لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا تا ئێستا 263 جار ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، یانەی ریال مەدرید لە 107 یاریدا براوە بووە، یانەی بەرشەلۆنەش 105 یاریی بردووەتەوە، هەردوو یانەكە لە 51 یاریی دیكەدا یەكسان بوونە.
تا ئێستا لیۆنێل میسی بە گۆڵكاری یارییەكانی كلاسیكۆ دادەنرێت بە تۆماركردنی 26 گۆڵ، ركابەرەكەشی كریستیانۆ رۆناڵدۆ 18 گۆڵی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.