Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:03

لە پاکستان بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لانیکەم 17 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی پاکستاندا تەقییەوە و لانیکەم 12 کوژراو و پێنج برینداری لێ کەوتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 10ـی ئایار، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا کە لەلایەن چەکدارەکانەوە ئەنجام درابوو و بە خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستاندا تەقییەوە، لانیکەم 12 کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسێکی ئەمنیی پاکستان لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، ئەنجامدەرانی هێرشەکە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە دژی بنکەیەکی پۆلیس لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بەکارهێناوە، ئۆتۆمبێلەکە پڕ کرابوو لە تەقەمەنی و خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی لە ناوچەی (فاتیح خێل) لە شاری بانوو کردووەتە ئامانج.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوابەدوای ئەوەش پێکدادان لەگەڵ چەکدارەکان ڕوویداوە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.