Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 09:23

دەستەی گەشتوگوزار سەرکۆنەی ڕەفتارە نەشیاوەکان بەرامبەر بە گەشتیاران دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بە توندی سەرکۆنەی هەر ڕەفتارێکی نەشیاو بەرامبەر بە گەشتیاران دەکات و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک لانکەی ئارامی و پێکەوەژیان دەمێنێتەوە.

ڕۆژی شەممە 9ـی ئایار، ژوان سابیر، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هەر جۆرە ڕەفتارێکی نەشیاو و دوور لە کلتووری میواندۆستی بەرامبەر بە گەشتیاران دەکەین. هەرێمی کوردستان هەمیشە وەک لانکەی ئارامی و پێکەوەژیان دەمێنێتەوە و ڕێگە نادرێت هیچ کەس و گرووپێک بە کاری نا بەرپرسانە، سیمای جوانی شارەکانمان و ناوبانگی میواندۆستیی گەلەکەمان لەکەدار بکەن".

لە پەیامەکەدا هاتووە، سەبارەت بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو کە لە شاری کەلار ڕوویدا، سوپاسی بێپایانی هێزەکانی ئاسایش دەکەین کە لە کەمترین ماوەدا توانییان تۆمەتباران دەستگیر بکەن و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، دڵنیایی دەداتە سەرجەم گەشتیاران و هاووڵاتییان کە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە ئەرکدا دەبن بۆ خزمەتکردن و پاراستنی سەلامەتیی میوانان. دەشڵێت: "گەشتیاران میوانی ئازیزی ئێمەن؛ پاراستنی شکۆ، ئارامی و سەلامەتییان، ئەرکی لە پێشینەی ئێمەیە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.