Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:06

تەندروستیی جیهانی: هۆشداریی ده‌ده‌ین له ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی مه‌ترسیداری هانتا

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی دا کە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا لە جیهاندا زۆر سنووردارە و ئه‌گه‌ر بڵاوبێته‌وه‌ ناتوانن به‌ری لێبگرن، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی لە کەشتییەکی گەشتیاریدا لە زەریای ئەتڵەسیدا دەرکەوت و سێ سەرنشینی کوشت.

کریستیان لیندمایر، گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە جنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند،هانتا ڤایرۆسێکی مەترسیدارە، بەڵام تەنها بۆ ئەو کەسەی تووشی بووە، مەترسییەکانی بۆ سەر خەڵکی گشتی زۆر سنووردارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڤایرۆسی هانتا زۆر خێرایه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و له‌ڕووی مردنه‌وه‌ خێراتره‌ له‌ كۆڤید19.

کەشتیی MV Hondios کە بووەتە جێگەی سەرنجی نێودەوڵەتیی، رۆژی چوارشەممە شاری پرایا بەی لە کیپ ڤێردی بەجێهێشت و بەرەو تێنریفی لە دوورگەکانی دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا بەڕێکەوت و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بگاتە ئەوێ.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه‌، كه‌شتییه‌كه‌ 150 سه‌رنشینی له‌خۆی گرتووه‌ و تا ئێستا 3 له‌و سه‌رنشینانه‌ به‌هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هیچ وڵاتێك ئاماده‌ نییه‌ وه‌ریانبگرێت.   

 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.