Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:34

دۆناڵد ترەمپ بۆ کوردستان تیڤی: دەمانەوێت کۆتایی بە هەموو گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنین

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان تیڤی، تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی. ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان تیڤی سەبارەت بە پرسی ئاگربەست و هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاند: "ئێمە دەمانەوێت هەموو ئەو کێشە و گرژییانە کۆتایی پێ بهێنین، نەک تەنها لە لایەنێکی دیاریکراو، بەڵکو دەمانەوێت هەموو پرسەکە یەکلایی بکەینەوە و ئەوەش دەکەین."

هەر لە لێدوانەکەیدا بۆ کوردستان تیڤی، ترەمپ ئاماژەی بە چەند پرسێکی دیکە کرد لەوانە:-

- ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق باش بووە و دڵخۆشی خۆی بە گۆڕانکارییەکان نیشاندا.
ترەمپ باسی لە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ سەرۆکی بەڕازیل کرد و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان کردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.