ژنێکی ئەسیوبی دوای 12 ساڵ لە هەوڵدان و چاوەڕوانی بۆ منداڵبوون، لە یەک سکدا 5 منداڵی بوو، کە پزیشکەکان بە ڕووداوێکی دەگمەن و سەرنجڕاکێش وەسفی دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەی (Hiwot Fana)ی تایبەتمەند، دایکەکە کە ناوی (بەدریە ئادەمە)، 4 کوڕ و 1 کچی بووە. نەخۆشخانەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرجەم منداڵەکان و دایکەکەش لە دۆخێکی تەندروستی زۆر باش و جێگیردایە.
بەدریە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی بی سی، خۆشحاڵی بێپایانی خۆی دەربڕی و گوتی: ناتوانم بە ووشە باس لە خۆشییەکانی خۆم بکەم، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی بێمنداڵییەوە لە دۆخێکی دەروونی خراپ و خەمۆکیدا بووە، بەڵام دواجار نزا کانی هاتوونەتە دی و بووەتە خاوەنی 5 منداڵ.
ئەم جۆرە لەدایکبوونانە لە جیهاندا بە دەگمەن دادەنرێت، بەتایبەت کاتێک سەرجەم کۆرپەکان بە تەندروستییەکی باشەوە لەدایک دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.