وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا کە بە "گرژیئامێز" وەسفی کردن لە ناوچەی کەنداوی فارس و پێشێلکردنی ئاگربەست، زیانێکی گەورەیان بە پرۆسەی دیپلۆماسی گەیاندووە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە. عێراقچی ئاماژەی بەوە کردووە کە کردەوەکانی واشنتن بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە، ڕاگرتنی ئەو کردەوانەی کە بە نایاسایی ناوبرد، مەرجێکی بنەڕەتی و پێشوەختەیە بۆ هەر پێشوەچوونێکی دیپلۆماسی و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێڕەوی دانوستانەکان.
ئەم لێدوانانەی عێراقچی لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە ناوچەکەدا بەردەوامییان هەیە و هەردوولا یەکتر بە تێکدانی سەقامگیری تۆمەتبار دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.