Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:43

لەکۆڵینەوەیەکی گەندەڵیدا؛ 29 کەس لە شارەوانی ئیستانبوڵ دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی تورکیا 29 کەسیان بە تۆمەتی گەندەڵی و یاری کردن بە تەندەرەکان دەستگیرکرد، ئەمەش وەک بەشێک لەو لێکۆڵینەوانەی دژی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی، ئەو 29 کەسە تۆمەتبارن بەوەی بەشدارییان لە سیستەمێکی "تەندەری وەهمی و نایاسایی" کردووە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی سەر بە شارەوانی ئیستانبوڵ کە تایبەتە بە ڕێکخستنی پارک و باخچەکان، کە لە نێوان دەستگیرکراوەکانیشدا بەڕێوەبەری فەرمانگەی باخچەکانی شارەکە هەیە.

ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە کاتێکدایە، ئەکرەم ئیمامئۆغلو کە بە نەیار و ڕکابەری سەرەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دادەنرێت، ماوەی دوو مانگە لەگەڵ 413 تۆمەتباری دیکە دادگایی دەکرێت.

ئیمامئۆغلو کە لە مانگی ئاداری 2025 دەستگیرکراوە، تۆمەتبار کراوە بە سەرکردایەتیکردنی تۆڕێکی تاوانکاری فراوان کە بە "ئەختەبووت" وەسف کراوە، بەڵام ناوبراو سەرجەم تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەم سەرکردەیەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕووبەڕووی 142 تۆمەتی جیاواز بووەتەوە و ئەگەری هەیە سزای زیندانیکردنی تا 2,430 ساڵی بەسەردا بسەپێنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.