Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:06

ترەمپ: هێرشبەرە ئێرانییەکانمان تێکشکاند و درۆنەکانیان وەک پەپوولە کەوتنە خوارەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، 3 کەشتیی تێکشکێنەری جیهانیی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی لە ژێر تەقەی هێزەکانی ئێراندا لە گەرووی هورمز تێپەڕین، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان بەربکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە لە تروس سۆشیال بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند: لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا زیانێکی گەورە بە هێرشبەرە ئێرانییەکان گەیشتووە و چەندین بەلەمی بچووکیان نقوم کراون. گوتیشی: ئەو بەلەمانە بە خێرایی و کارامەیی چوونە بنی دەریاوە، ئەو مووشەکانەشی ئاڕاستەی کەشتییەکانمان کران بە ئاسانی تێکشکێنران.

لە وەسفێکی تەنزئامێزدا بۆ تێکشکاندنی درۆنەکانی ئێران، ترەمپ گوتی: "درۆنەکان لە ئاسماندا سوتێنران و بە جوانی کەوتنە ناو ئۆقیانووسەکەوە، ڕێک وەک پەپوولەیەک کە بەرەو گۆڕەکەی بفڕێت''.

سەرۆکی ئەمریکا، ئێرانی بە وڵاتێکی نائاسایی وەسف کرد کە لەلایەن کەسانی شێتـەوە سەرکردایەتی دەکرێت، هۆشداریشی دا کە ئەگەر تاران بە خێرایی ڕێککەوتن واژۆ نەکات، لە داهاتوودا بە توندوتیژییەکی زیاترەوە وەڵامیان دەدرێتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەو 3 کەشتییە جەنگییەی ئەمریکا ئێستا پەیوەندییان بەو گەمارۆ دەریاییەوە کردووەتەوە کە بە دیواری پۆڵایین وەسفی کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.