Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 22:44

بنیامین نەتانیاهۆ: هەر كەسێك هەڕەشە لە ئیسرائیل بكات بەتوندی باجەكەی دەدات

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، هەر كەسێك هەڕەشە لە دەوڵەتی ئیسرائیل بكات، بە توندی باجەكەی دەدات و هیچ تیرۆریستێك پارێزبەندی نییە.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: شەوی رابردوو لەناو جەرگەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان، فەرماندەی هێزی ڕەزوان سەر بە حزبوڵامان كوشت.

راشیگەیاند: پەیامم بۆ دوژمنان ئەوەیە كە راستەوخۆ پێیان دەڵێم، پارێزبەندی بۆ هیچ تیرۆریستێك نییە، هەر كەسێك هەڕەشە لە دەوڵەتی ئیسرائیل بكات، زۆر بە توندی باجەكەی دەدات.

لای خۆیشیەوە فەرماندەیەكی باڵای حزبوڵا هەر شەوی رابردوو بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس) كوژرانی فەرماندەی ئۆپڕۆسیۆنەكانی هێزی ڕەزوانی پشتڕاست كردەوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكە تا ئێستا زیاتر لە 2700 كەس كوژراون، دەیان كەسیان لە دوای 17ی نیسانی رابردوو بووە كە لەو رێكەوتەدا ئاگربەست لەنێوان لوبنان و ئیسڕائیل بە نێوەندگیری ئەمریكا راگەیەنرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.