مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، کە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر و نیو کاتژمێر لەگەڵ موجتەبا خامنەی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامداوە.
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاوی کردەوە، پزیشکیان وردەکاری دیدارەکەی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ئاشکرا کردووە، کە یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناو بازنەی دەسەڵاتی ئێران. ئەم کۆبوونەوەیە کە 150 خولەکی خایاندووە، لە کاتێکی هەستیاردایە کە تێیدا تاران ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێتەوە و چاودێرانیش وەک هەوڵێک بۆ هەماهەنگی زیاتری نێوان دامەزراوەکانی بڕیار لە وڵاتەکەدا دەیبینن.
رۆژی 28/2/2026 لە یەكەم هێرشی ئاسمانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ماڵی عەلی خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومان كرا لەو كاتەی ژمارەیەكی زۆر لە فەرماندە و بەرپرسانی ئێران لەوێ بوون و خەریكی كۆبوونەوە بوون، رۆژی دواتر ئێران كوژرانی عەلی خامەنەیی و سەرجەم بەرپرسەكانی دیكەی رایگەیاند.
ئەو كات وا بڵاوكرابووەوە كە موجتەبا خامەنەیی ئەویش لە شوێنەكە بووە و كوژراوە، بەڵام دواتر هەواڵی كوژرانی ڕەت كرایەوە.
دواتی بە دەنگی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی زانایانی ئێران، موجتەبا خامەنەیی لە شوێنی باوكی، بە رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.