Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 06:57

مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/7، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ یان يامبۆن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشينى بەلجیکا و دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

لەو گفتوگۆیەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانییەکانی بەلجیکا و وڵاتانی ئەوروپای کرد، بە تایبەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

لای خۆشییەوە، جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

بەلجیکا وەک ئەندامێکی کارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگی لە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و دابینکردنی هاوکاریی سەربازی و مرۆیی بۆ هەرێمی کوردستان بینیوە. ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم دێت بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.