Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:06

نەتانیاھۆ: لەگەڵ ترەمپ بۆ لەناوبردنی تواناکانی ئێران هەماهەنگیمان هەیە

کوردستان TV
100%

بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕۆژانە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندیدایە بۆ هەماهەنگیکردن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکانی ناوچەکە.

نەتانیاھۆ لە دەستپێکی کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنیی وڵاتەکەیدا ئاشکرای کرد، کە هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوان ئەوان و ئیدارەی ترەمپدا هەیە و هیچ "سوپرایزێک" لە ئارادا نییە. ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگترین ئامانجی هاوبەشی نێوانیان بریتییە لە نەهێشتنی هەموو ماددە پیتێنراوەکانی ناو ئێران و لەناوبردنی تەواوەتی تواناکانی پیتاندنی ئەتۆمی ئەو وڵاتە. هەروەها نەتانیاھۆ جەختی کردەوە، کە فەرمانی پێویستی بە سوپا و دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل کردووە بۆ ئەوەی بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادە بن، چونکە بە بڕوای ئەو، ئێستا ئیسرائیل لە هەر کاتێک بەهێزترە و ئێران و گروپە بریکارەکانی لە لاوازترین دۆخی خۆیاندان.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوان نەتانیاھۆ و ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تەلئەبیب و تاران گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە. ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ترەمپ بەردەوام جەختی لەسەر سیاسەتی "فشاری زۆرینە" بۆ سەر ئێران کردووەتەوە، ئیسرائیلیش هەوڵ دەدات ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری یەکجاری لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکات کە بە هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر بوونی خۆی دەیزانێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.