ئهمڕۆ، یەکەمین کاروانی سەردانیکارانی ماڵی خوا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج بۆ وڵاتی سعوودیە بەڕێکەوتن.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم کاروانە یەکەم هەنگاوی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانە بۆ ئەم وەرزە و هەموو ئامادەکارییەکی پێویست بۆ گواستنەوەی سەردانیکاران تەواو کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستەکەیان لە ڕێگەی چەندین تیمی تایبەتەوە چاودێری وردی کۆمپانیاکانی گواستنەوە دەکات بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاریی نیشتەجێبوون، گواستنەوە و تەندروستی بۆ عومرەکاران دابین بکرێت و ڕێگری لە هەر کەمتەرخەمییەک بکرێت کە زیان بە سەردانیکاران بگەیەنێت.
دەستەی حەج و عومرە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعوودیە و فڕۆکەخانەکانی هەرێم، کار دەکات بۆ ئاسانکاری زیاتر لە وەرگرتنی ڤیزا و دابینکردنی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ، تاوەکو زۆرترین ژمارەی سەردانیکاران بتوانن لە کەشێکی گونجاودا فەریزە ئایینییەکانیان جێبەجێ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.