Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:42

FBI مەکتەبی سیناتۆرێکی دیموکراتی پشکنى

کوردستان TV
100%

ئەندامانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە گومانی گەندەڵی، مەکتەبی لویس لوکاس، ئەندامی دیاری پارتی دیموکرات لە ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتی ڤێرجینیایان پشکنى.

لویس لوکاس کە تەمەنی 82 ساڵە، ئەم هەنگاوەی بە "مانۆڕێکی سیاسی" ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئێستا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ترساندنەوە دەنگی نەیارەکانی کپ بکات. بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، پشکنینەکە تەنیا مەکتەبەکەی نەگرتووەتەوە، بەڵکو کۆگایەکی فرۆشتنی "کەنەبیس"یش کە لوکاس تێیدا هاوبەشە لەلایەن تیمەکانی (FBI)ـەوە پشکنراوە.

ئەم پەرەسەندنە ناڕەزایەتی توندی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە؛ بوبی سکۆت، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی بەوە تۆمەتبار کرد کە وەزارەتی داد بۆ لێدانی نەیارە سیاسییەکانی بەکاردەهێنێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ لەم دواییانەدا ڕێکاری یاسایی توندی بەرامبەر چەندین کەسایەتی گرتووەتەبەر، لەوانە جیمس کۆمی، بەڕێوەبەری پێشووی (FBI) کە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژیانی سەرۆک ڕووبەڕووی لێپێچینەوە کراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.