Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 16:27

كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەگاتە پەرلەمان

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یان سبەی كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەت لەلایەن سەرۆكایەتی وەزیرانی راسپێردراوەوە دەگاتە پەرلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق، هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە یان سبەی پێنجشەممە كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقمان لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوەوە پێ دەگات.

راشیگەیاند: دوای گەیشتنی كارنامەی حكوومەت، راستەوخۆ بەسەر سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دابەش دەكرێت بۆ ئەوەی خوێندنەوە و پێداچوونەوەی لەسەر بكرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو، دوای گەیشتنی كارنامەی نوێی حكوومەت، هەفتەی داهاتوو ناوی ئەندامانی كابینەی وزاری حكوومەتی نوێی عێراق رادەگەیەنرێت و لەنێو هۆڵی پەرلەمان دەنگدانی لەسەر دەكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.