Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 22:14

هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی بارهەڵگر و مۆتۆرسیکل لە ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

کوردستان TV
100%

هاتوچۆی هەولێر لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بەرهەڵگر و مۆتۆرسیکلی لە ناوچە گەشتیارییەکاندا قەدەغە کرد، بڕیارەکە ڕۆژانی کۆتایی هەفتە دەگرێتەوە و سەرپێچیکاریش سزای دارایی دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی لە سەیرانگا و ناوچە گەشتیارییەکان، بڕیار درا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و مۆتۆرسیکل لەو ڕێگایانەی بە ناوچە گەشتیارییەکاندا تێدەپەڕن".

بڕیارەکەی هاتوچۆی هەولێر ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی دەگرێتەوە، بەم شێوەیە:

ڕۆژانی پێنجشەممە لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تا 1ـی شەو.

ڕۆژانی هەینی لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تا 1ـی شەو.

هاتوچۆی هەولێر ‌هۆشداری دەداتە شۆفێران، هەر بارهەڵگرێک لەو کاتانەی کە هاتوچۆ تێیدا قەدەغە کراوە بەو ڕێگایانەدا بڕوات، لە ڕێگای کامێراکانەوە سزای دارایی بۆ تۆمار دەکرێت.

هەروەها داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل دەکات، پابەندی ئەم بڕیارە بن، لەپێناو دابینکردنی هاتوچۆیەکی سەلامەت بۆ گەشتیاران و دووربوون لە ڕووداوی نەخوازراو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.