Erbil 31°C شەممە 26 ئەیلوول 17:44

شارەوانیی هەولێر زێدەڕۆییەکانی سەر شەقامەکانی 60 مەتری و لەنگەی نوێ لادەبات

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، دەستیان بە لادانی زێدەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی کردووە، هەڵمەتەکە شەقامی 60 مەتری و بازاڕی لەنگەی نوێی گرتووەتەوە و شارەوانی دەڵێت، بۆ پاراستنی سیمای شار بەردەوام دەبن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە چوارچێوەی کارەکانی ڕێکسختنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پاراستنی سیمای شار، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، چەندین زێدەڕۆییان لە سنووری کارکردنیان لادا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەڵمەتەکە هەریەکە لە دووسایدی منارە، بازاڕی لەنگەی نوێ و شەقامی 60 مەتریی نزیک بازاڕی ئیسکانی گرتووەتەوە.

شارەوانیی هەولێر جەخت دەکاتەوە، ئەم هەڵمەتە لە ڕێگەی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکەی شارەوانییەوە چڕتر کراونەتەوە و لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوام دەبن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.