وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕێگەی بەرنامەی "پاداشت لەپێناو دادپەروەری" (Rewards for Justice)، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت تەرخان کرد بۆ هەر کەس یان لایەنێک کە زانیاریی ورد لەسەر شوێن یان چالاکییەکانی "ئەکرەم عەباس کەعبی"، دامەزرێنەر و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا لە عێراق ئاشکرا بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی واشنتن، ئەکرەم کەعبی کە سەرکردایەتی یەکێک لە گرووپە میلیشیا سەرەکییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەکات، مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە بەئامانجگرتنی سەربازانی ئەمریکا و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق. وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بزووتنەوەی نوجەبا بەرپرسە لە زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانیان لە هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم هێرشانە تەنها زیانی ماددییان نەبووە، بەڵکو بوونەتە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای ئەمریکا. ئەم هەنگاوەی واشنتن لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ لاوازکردنی توانای ئەو گرووپە چەکدارانەی کە ئاسایشی هێزەکانی و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا دەخەنە مەترسییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.