Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:41

یەکێتی ئەوروپا و ئۆکراینا هاوپەیمانییەک بۆ گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی درۆن پێکدەهێنن

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، کە یەکێتی ئەوروپا بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی کۆمپانیاکان کردووە بۆ ئەوەی بچنە ناو هاوپەیمانییەک لەگەڵ ئۆکراینا بە مەبەستی گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە کیشوەرەکەدا.

کۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە ئامانجی ئەم هاوپەیمانییە کۆکردنەوەی بەرهەمهێنەران، داهێنەران و بەکارهێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و ئۆکرانیایە، بۆ ئەوەی بەشدار بن لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەوروپا بۆ بنیادنانی توانایەکی گشتگیر لە بواری درۆن و سیستەمەکانی بەرپەرچدانەوەیاندا. ئەم هاوپەیمانییە کراوە دەبێت بۆ بەشداربوونی وڵاتانی ناوچەی ئابووری ئەوروپا وەک نەرویج، سویسرا و ئایسلەندا. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمیسیۆنی ئەوروپا داوای لەو کۆمپانیایانە کردووە کە شارەزایی سەلمێنراویان لە دروستکردنی درۆن و سیستەمی دژە درۆندا هەیە، تاوەکو ڕێکەوتی 25ی ئایار داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

لەبەر ڕۆشنایی هەڕەشەکانی ڕوسیا و نیگەرانییەکان لە ئەگەری کەمبوونەوەی پابەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا، وڵاتانی یەکێتییەکە هەوڵ دەدەن توانای بەرگریی خۆیان بەهێز بکەن، بەتایبەت لە ڕێگەی گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی درۆن کە ئێستا بووەتە ئامرازێکی بنەڕەتی لە جەنگەکاندا و تێچوویەکی کەم و کاریگەرییەکی زۆری هەیە. ئۆکرانیا لەم بوارەدا شارەزاییەکی گەورەی پەیدا کردووە کە لە ئاستی جیهاندا دانی پێدا نراوە، یەکێتی ئەوروپاش دەیەوێت سوود لەو ئەزموونە وەربگرێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی خۆی.

ئەم هاوپەیمانییە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێدەکات، کە پێشتر هەندێکیان وەک ئەڵمانیا ڕێککەوتنی هاوشێوەیان لەگەڵ ئۆکرانیا واژۆ کردووە. لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ڕابردوودا، فریدریش مێرتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا شەراکەتێکی ستراتیژییان لەسەر بنەمای هاوکاری سەربازی ڕاگەیاند، بەتایبەت لە بواری درۆندا. زیلینسکی ئەو کاتە ئاماژ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.