سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە و سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایار، لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسیی وڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاريكاريى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانيدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.