Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 10:44

مەلامستەفا بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەکەی گەلی عەلی بەگ ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و گەیاندنی پەیامی هاوسۆزی، مەلامستەفا بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی ئەو هاووڵاتیانە ئەنجامدا کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن لە گەلی عەلی بەگ کەوتنە نێو ڕووبار و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

لەو پەیوەندییەدا، مەلامستەفا بارزانی وێڕای دەربڕینی قووڵترین هاوسۆزی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دووپاتی کردەوە کە لە نزیکەوە چاودێری وردی دۆخەکە و هەوڵەکان دەکات و خۆی بە هاوبەشی ڕاستەقینەی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

هاوکات، مەلامستەفا بارزانی پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوون و هەوڵە بێپچڕانەکانی تیمی بەرگریی شارستانیی سۆران و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەربڕی، کە لە ساتەوەختی ڕووداوەکەوە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەنووسی بێسەروشوێنبووان دان و هەموو تواناکانیان بۆ ئەو مەبەستە خستووەتە گەڕ.

هەر لە پەیوەندییەکەدا، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دابینکردنی هەر جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەک نیشاندا کە ببێتە هۆی ئاسانکاری و خێراتر کردنی پرۆسەی گەڕان، تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی و دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ئازیزانە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.