Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 03:17

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێکهاتەی مەسیحی کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێکهاتەی مەسیحی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی عێراق و هەرێمی کوردستانن و پێویستە له‌ كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقدا به‌ پۆستى وه‌زارى به‌شدار بن.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایار، لە دەستپێکی دیدارەکانی دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێکهاتەی مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی مەسیحییەکان و نوێنەرایەتیی سیاسیی پێکهاتەکان تاوتوێ کرا. نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی عێراق و هەرێمی کوردستانن و ڕۆڵی مێژوویی و شارستانیيان بەرز نرخێنرا.

هەروەها دووپاتى کرده‌وە کە پێویستە له‌ كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقدا به‌ پۆستى وه‌زارى به‌شدار بن و کار بۆ برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان، لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن بکرێت وەک بنەمایەکی سەرەکیی سەقامگیری لە وڵاتدا.

هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی هاوبەشی و یەکسانی بەردەوام بن، بە شێوەیەک کە هەموو پێکهاتەکان بگەنە ماف و شایستە دەستوورییەکانيان. لەمبارەیەوە، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافەکانی مەسیحییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان دووپات کردەوە.

لای خۆیانەوە، پەرلەمانتارانی مەسیحی پێزانینیان بۆ هەڵوێستە بەردەوامەکانی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان و پاراستنی فرەیی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.