Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 19:45

پزیشکیان هێرشەکانی سەر ئیمارات ڕەتدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری ئێران دوای هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیمارات ڕایگەیاند، بەبێ ئاگاداری و هەماهەنگی حکوومەت ئەم هێرشانە ئەنجامدراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، نیگەرانی و تووڕەیی توندی خۆی بەرامبەر بە هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر دەوڵەتی ئیمارات دەربڕیوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پزیشکیان ئەو هێرشانەی بە کارێکی تەواو نابەرپرسان وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەبێ ئاگاداری و هەماهەنگی حکوومەت ئەنجامدراون.

هەروەها ناوبراو سیاسەتی پەرەپێدانی گرژییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە شێتی ناوبردووە و هۆشداری داوە لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.