Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:04

شیفرۆن هۆشداری لە کەمبوونی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەدات

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای شیفرۆن هۆشداری لە کەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەدات و ڕایگەیاند، نزیکەی لە 20٪ نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەرێت پەکخستنی ئەم گەرووە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی نەوتە.

مایک ویرس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "شیفرۆن" (Chevron) ڕایگەیاند: بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە، ئەگەری زۆرە جیهان ڕووبەڕووی کەمبوونی فیزیکی لە خستنەڕووی نەوتدا ببێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی 20%ی نەوتی خاوی جیهان لەو گەرووەوە دەگوازرێتەوە و هۆشداریشی دا کە ئەم کەمبوونەوەیە دەبێتە هۆی پاشەکشەی ئابووری جیهانی، بە جۆرێک کە وڵاتانی ئاسیا یەکەمین ناوچە دەبن کە کاریگەرییە نەرێنییەکانیان بەسەرەوە دەردەکەوێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.