Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:01

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ سەید عەماڕ حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

سه‌ره‌تا نێچيرڤان بارزانى دووباره‌ پيرۆزبايى له‌ سه‌يد حه‌كيم كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له‌ سه‌ركردايه‌تيى تازه‌يان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. لاى خۆيه‌وه‌ عەماڕ حه‌كيم سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.

لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت.

هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبه‌شیى ڕاستەقینە بێت و خزمەتگوزاری و باشترکردنی بژێویی هاووڵاتییان لە پێشينه‌ى کارەکانیدا بێت. لەمبارەیەوە، سەید عەمار حەکیم پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەكان.

دۆخی ناوچەکە و گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و سەروەریی نیشتمانی کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.