Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 06:04

ئێران بە 14 خاڵ وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دەداتەوە

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی فارسی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، تاران وەڵامێکی 14 خاڵیی بۆ پێشنیازە 9 خاڵییەکەی واشنتن ناردووە، کە تێیدا هێڵە سوورەکانی ئێران و نەخشەڕێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دیاریکراوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، پەیامەکەی ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە گەیەندراوەتە لایەنی ئەمریکی. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە وەڵامەکە دوای تێپەڕبوونی بە پرۆسەی بڕیاردانی ئاسایی لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت و وەرگرتنی ڕەزامەندییە پێویستەکان، ڕادەست کراوە.

ئەم پێشنیازە وەک هەوڵێکی تاران دەبینرێت بۆ دیاریکردنی مەرجەکانی خۆی لە هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەریدا بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئەمریکا و ئێران لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە (وەک عومان و قەتەر) چەندین پەیامی ناڕاستەوخۆیان ئاڵوگۆڕ کردووە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم وەڵامە نوێیەی ئێران لە کاتێکدایە کە گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کەمکردنەوەی گرژییەکان چڕبوونەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.