پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەلاحەدین (پیرمام)، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد و لە ئێستادا هەردوولا لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدان بۆ تاوتوێکردنی دواین پەرەسەندنە سیاسییەکان.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراقدان. چاوەڕوان دەکرێت عەلی زەیدی لەم کۆبوونەوەیەدا کارنامەی حکومەتەکەی و دیدگای خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو بخاتە ڕوو، هاوکات پرسی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی نێوانیان بێت.
ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پیرمام و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، وەک ئاماژەیەکی ڕوون دەبینرێت بۆ پێگەی کاریگەری هەولێر لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا. لە کاتێکدا عێراق لەبەردەم وادەی دەستوورییە بۆ پێشکەشکردنی کابینەی وەزاری، ڕەزامەندی و پشتگیریی سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعێکی سیاسیی باڵا، بە وێستگەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ سەرکەوتنی هەر حکومەتێکی نوێ لە بەغدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.